چارەسەر بۆ گواستنەوەو دابەشکردنی ووزەی کارەبا

 

سودەکانی :
• بوونی کوالێتیەکی بەرز لە مادەی خامدا.
• ئاسان لە دانان و کاراکردن.
• بوونی رێژەیەکی بەرزی بەرگەگرتنا.
• بوونی رێژەیەکی بەرزی بەرگەگرتن بۆ ئاگر.

مێگاپۆل

بۆ بازرگانی گشتی و پێداویستی وخزمەتگوزاری کارەبایی و سیستەمی ئاگادار کردنەوەی ئاگر و  بریکارنامەی بازرگانی / سنووردار .

 

شارەزایی فراوان

بەهۆی ئەزموون و شارەزایی فراوانمان لە بواری کارەبایی و ئەلەکترۆن هەمیشە پرۆژەکەت بۆ  ئاسانتر دەکەین بۆ گەیشتن بە  ئامانج ، بە باشترین جۆر و کەمترین تێچوون .

خزمەتگوزاری و بەردەوامی 

هەمیشە بەردەوام دەبین لە خزمەتگوزاری و بەدواداچوون  لە دەستپێکی  کارەکان و کارە  ئەنجامدراوەکان ،  ئێمە هەڵگری بریکارنامەی بازرگانین بۆیە مانەوە و خزمەتکردن لە ئەستۆمانە.

راوێژی ئەندازیاری

لە راوێژی پرۆژەکانتان بەشدار دەبین و بە بەرپرسیارێتیەوە لە کاری دیزاین و ئەندازیاری هاوکار دەبین سەرکەوتنی پرۆژەکانتان سەرکەوتنی ئێمەیە هەر بۆیە بە هەستیاریەوە کارەکانتان لەبەرچاو دەگرین.

مێگاپۆڵ

 

هەمیشە دەست پێشخەر بووین لە پرۆژەکان و دیزاین و دابین کردن و خزمەتگوزاری کالآ بۆ شوێنە گشتیەکان و شوێنی پیشەسازی و حکومیەکان لە بواری کارەبایی پەستان بەرز و پەستان نزم و درووستکردن و دامەزراندنی بۆردی کارەبایی لە بوارە جیاوازەکان  و  ڕووناکی شەقامەکان و باڵەخانەکان  و سیستەمی بازبار و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئاگر . ئێمە لە ساڵی 2007 ەوە دەست بەکار بووین  ، هەمیشە ئاواتەخواز بووین ببینە نموونەی کۆمپانیا لە کارامەیی و جێگای سەرنج و دەست خۆشی بین ، هەمیشە لە هەوڵدا بووین کە سەلامەتی و پاراستننی گیانی لەبەرچاو بگرین و جێگای باوەڕ و متمانەی دەوروبەرمان بین  لە سلێمانی دەستمان پیكرد و لە هەرێمی کوردستان و باشووری عیراق جێدەستمان دیاری کرد .

براندە جیهانەکان